به‌خێربێن بۆ سایتی باران | هیوادارین ئێره‌ ئه‌و شوێنه‌ بێت كه‌ به‌دوای داده‌گه‌ڕان| سایتی باران سایتێكه‌ بۆ هه‌موو هونه‌ردۆستان و هۆگرانی موزیك و گۆرانی كوردی

.
www.baraan.net

ب.هونه‌ری: حوسێن هیمه‌تی
ب.سینه‌ما: حه‌سه‌ن هیمه‌تی

په‌یوه‌ندی :
himati@live.com
009647504885698





په‌یامی خۆت لێره‌ بنووسه



ئه‌رشیف
» 5/22/2010 - 6/21/2010
» 8/23/2009 - 9/22/2009
» 7/23/2009 - 8/22/2009
» 6/22/2009 - 7/22/2009
» 5/22/2009 - 6/21/2009
» 3/21/2009 - 4/20/2009
» 2/19/2009 - 3/20/2009
» 1/20/2009 - 2/18/2009
» 12/21/2008 - 1/19/2009
نوێترین فیلمی رۆژ
» به‌یاز مه‌له‌ك
» منداڵانی ئاسمان
» رێگاى رولوشنرى
» ئۆسترالیا
هه‌واڵه‌كانی پێشوو
» منداڵانی كوردی باشووری كوردستان ده‌گه‌نه‌ تاران
» زیاد ئه‌سعه‌د ده‌گه‌رێته‌وه‌ كوردستان
» ببوورن
» جه‌بارعه‌بدوڵڵا نوێترین ڤیدێو کلیپی خۆی ده‌کاته‌ دیاری
» سمێڵه‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی ماوه‌
» ناسر ره‌زازی : پێویسته‌ موزیكی كوردی گۆڕانی به‌سه‌ر بێت
» نارین به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌یات وه‌فا ده‌نوێنێ
» ده‌رهێنه‌ر كورده‌كان له‌به‌ریتانیا كۆده‌بنه‌وه‌
» مه‌حمود به‌رۆمانسیانه‌ ده‌ڵێت مانه‌ به‌سه‌
» هه‌ڤاڵ ئیبراهیم : هێشتا نه‌گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌خه‌یاڵمدایه‌


نوێترین هه‌واڵی هونه‌ری كوردی

چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی‌ كوردی‌ و بیانی‌ له‌هۆڵه‌ندا یادی‌ نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه‌ 2009/3/19

باران - تایبه‌ت :
بڕیاره‌ فێستیڤاڵێك له‌ شاری‌ ده‌نهاخی‌ هۆڵه‌ندا بۆ یادی‌ نه‌ورۆز ئه‌نجام بدرێت ئه‌ویش به‌به‌شداری‌ كۆمه‌ڵێك رێكخراوی‌ كوردی‌ كه‌ له‌ رۆژانی 20 تا 28-3-2009 به‌رێوه‌ ده‌چێت.

درێژه‌ی هه‌واڵ

5 هونه‌رمه‌ندی كورد له‌یه‌ك شه‌ودا 2009/3/17

باران - تایبه‌ت :
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ كۆمپانیای رواندوز كۆنسێرتێك بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی به‌نێوبانگی كوردستان ساز ده‌كات.

درێژه‌ی هه‌واڵ

ببوورن 2009/3/16

سڵاو به‌رێزان...
به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌، ماڵپه‌ره‌كه‌مان له‌دانانی هه‌واڵ وه‌ستا، بۆیه‌ داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی به‌رێزی باران ده‌كه‌ین. له‌سبه‌یه‌وه‌ (باران) ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه‌و نوێترین هه‌واڵی هونه‌ری هونه‌رمه‌نداتان پێده‌گه‌یێنێت.

                                                   باران


(هێڤی) یه‌كه‌ی نارین بڵاوبووه‌وه‌ 2009/3/7

باران - رێكه‌وت سه‌لام:
هونه‌رمه‌ند نارین فه‌قێ یه‌كێكه‌ له‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئافره‌تانه‌ى كه‌ به‌ شێوازێكى نوێ كاری هونه‌رى كوردى ده‌كات، دواى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ بوارى گۆرانى نارین به‌ده‌ستیهێنا، كۆتایى به‌نوێترین سیدى خۆى هێناوه‌ به‌ناوى ( هێڤى)‌و بڵاوكرایه‌وه‌.

درێژه‌ی هه‌واڵ

عادل عەزیز : کلتوری وڵات به‌وه‌پێشناکه‌وێت له‌ئاهه‌نگێكدا گۆرانی بڵێت و به‌یانی هەموو شتێكی بۆ بكەن 2009/3/5

باران - گوڵان:
عادل عەزیز یەكیك لەو هونەرمەندە خاوەن سەلیقانەی دنیای هونەری كوردییە كە توانیوویەتی خزمەتێكی دیارو بە چاو هونەری گۆرانی و موزیكی كوردی بكات و كار بۆ پێشخستنی بكات رەنگە ئەوانەی گوێ گری كارە هونەرییەكانیشی بن زیاتر خەڵكی
درێژه‌ی هه‌واڵ

كورده‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نه‌روێژی گۆرانییه‌كی كلیپ كرد 2009/3/5

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
كورده‌ گۆرانییه‌كی تازه‌ی به‌ناوی "خه‌تای خۆم بوو" له‌گه‌ڵ ستافی كۆمپانیای "گۆریلا فیلم" كه‌ كۆمپانیایه‌كی نه‌روێژییه‌، كلیپ كرد.

درێژه‌ی هه‌واڵ

گروپی كامكاران له‌ ئه‌مه‌ریكا گۆرانی كوردی ده‌ڵێن 2009/3/5

باران - مه‌نسوور جیهانی:
سبه‌ی شه‌و 6-3-2009 گروپی موزیكی كامكاران به‌ ده‌نگی گۆرانیبێژان بیژه‌ن كامكار و خاتوو سه‌با كامكار، كۆنسێرتی موزیك و گۆرانی كوردی له‌ شاری شیكاگۆ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ساز ده‌كه‌ن.


درێژه‌ی هه‌واڵ

شانۆگه‌ری هارون له‌ هه‌ولێر و كه‌ركوك نمایش ده‌كرێت 2009/3/5

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
شانۆگه‌ری "هارون" له‌ ده‌رهێنانی حوسێن میسری، دوای نمایشكردنی له‌ چه‌ند شارێكی كوردستان، برِیار وایه‌ له‌ هه‌ولێر و كه‌ركوك نمایش ده‌كرێت.

درێژه‌ی هه‌واڵ

شه‌هرام و شۆهره‌ به‌خه‌ڵاته‌وه‌ كۆنسێرت پێشكه‌شی هۆگرانیان ده‌كه‌ن 2009/3/4

باران - تایبه‌ت:
برٍیاره‌ هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ندی به‌نێوبانگی فارس، شه‌هرام و شۆهره‌ سۆله‌تی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌ولێر له‌ رۆژی 23-4-2009 له‌یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ولێر كۆنسێرتێك ساز بكه‌ن‌و خه‌ڵاتیش ده‌درێته‌ به‌شداربووانی كۆنسێرت.


درێژه‌ی هه‌واڵ

نازدار: دوای نه‌ورۆز گۆرانییه‌كی سینگلم ده‌بێت 2009/3/3

باران - رووداونێت:
هونه‌رمه‌ند نازدار راگه‌یاند، ئه‌و ئێستا خه‌ریكی  ئاماده‌كاری گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌ له‌ ئیسته‌نبول. نازدار گوتی "دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز  كار له‌و گۆرانییه‌ تازه‌یه‌دا ده‌كه‌م، كه‌ تێكسته‌كه‌ی فۆلكلۆرییه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ نوێیه‌ له‌ فۆلكلۆری كوردییه‌ و گۆرانییه‌كی سینگل ده‌بێت".
درێژه‌ی هه‌واڵ

هونەر سەلیم فیلمێك لەپاریس دروستدەكات 2009/3/3

باران - رووداو :
دەرهێنەری سینەمایی هونەر سەلیم، لە لێدوانێكدا لە پاریس راگەیاند كە گرێبەستی لەگەڵ چەند تەلەڤزیۆن و كۆمپانیایەكی فەرەنسی مۆركردووە بۆ دروستكردنی فیلمێكی فەرەنسی- كوردی، كەبە هەردوو زمان دەبێ . هەروەها روونیكردەوە كە " وەك هەموو فیلمەكانم، سیناریۆی ئەو فیلمەشم بەخۆم ئامادەكردووە و فیلمێكی كۆمەڵایەتی كۆمیدی- دراماتیكە و
درێژه‌ی هه‌واڵ

تەوار ناتوانێ بچێتەوە نەمسا وكیژانیش بە شاراندا دەگەڕێ 2009/3/3

باران - نەوزاد مەحمود :
كەوسەر ئەبوبەكر، 24 ساڵ، شانازی بە (گرووپی كۆڕاڵی تەوار)ی شارەكەی دەكات و پێیوایە ئەوانە دەبنە ناوێكی جیهانی "یەك بە یەكیانم خۆشدەوێ ". كاتێكیش گرووپەكە ساڵی رابردوو لەنێو 11 گرووپی جیهانی لە فیستیڤاڵی نەمسا بە پلەی چوارەم گەڕایەوە كوردستان، فرمێسكی شادی بەچاوەكانی كەوسەردا هاتنە خوارێ. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بێ پارەیی ناتوانن بەشداری ئەو فستیڤاڵە بكەنەوە.

درێژه‌ی هه‌واڵ

رۆژین دڵی بە TRT6 خۆشە 2009/3/3

باران - رووداو:
رۆژین لە كلیپی ( ئای دل) باسی لە كوشتنی ژنان لە باكووری كوردستان كردووە، بەڵام ئێستا رۆژانە لەسەر شاشەی یەكەمین تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی توركیا بەزمانی كوردی باس لە كێشەكانی ژنان دەكات.

درێژه‌ی هه‌واڵ

مەریوان ئیبراهیم : تەلەفزیۆنەكان بەرامبەر كاری دراما كەمتەرخەمن 2009/3/3

باران - گوڵان :
هونەر خۆی لە خۆیدا ماهیەتی تایبەتی مانایەكی قوڵی هەیە، پەیامێكە زۆر جار دەبێتە پردی لێك گەیشتن لە نێوان نەتەوە جیاوازەكان پێش كەوتنی هەر نەتەوە و میللەتێك زۆر جاران بەندە بە پێشكەوتنی هونەرەوە لە بەر ئەوەی زۆر جار پەیوەندییەكی روحی هەیە لە نێوان هونەر و تاكەكانی هەر كۆمەڵگەیەك، كۆمەڵگەی ئێمەش وەك دەبینرێ لە
درێژه‌ی هه‌واڵ

ئەژدەر وەهبی: هەر كەسێك ئازادە گوێ لە چی دەگری 2009/3/3

باران - گوڵان :
هەر لەو كاتەوەی كە بۆ یەكەمجار هونەرمەندی لاو ئەژدەر وەهبی دەركەوت و ناسرا ئەوانەی شارەزای هونەر و بەهرەی هونەری و دەنگخۆشین پێشبینی ئەوەیان دەكرد كە پاشەڕۆژێكی پرشنگدار و، ئەگەر بورا هەبێت ئەوا دەتوانێت خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش
درێژه‌ی هه‌واڵ

دوو گۆرانی شڤان په‌ره‌وه‌ر له‌لایه‌ن شیرین جیهانی كلیپ كرا 2009/3/3

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
شیرین جیهانی له‌م رۆژانه‌ی دوایی كاری ده‌رهێنانی كلیپی بۆ دوو گۆرانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شڤان په‌ره‌وه‌ر له‌ نێو دیمه‌نی سرووشتی كوردستان به‌ ئه‌نجام گه‌یاند.
درێژه‌ی هه‌واڵ

فیلمی شه‌وی حیساب بۆ مۆنتاژكردنی ده‌نێردرێته‌ هۆڵه‌ندا 2009/3/3

باران - ژارۆ شوانی:
حوسێن سێوه‌دین له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند "85% كاری وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "شه‌وی حیساب" به‌ كۆتا هاتووه‌ و بۆ كاری مۆنتاژی ده‌نێردرێته‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا".

درێژه‌ی هه‌واڵ

SMSی لۆكه‌ زاهیر به‌مزووانه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ 2009/2/28

باران- عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
 لۆكه‌ زاهیر یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی خۆی به‌ناوی (SMS)بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (10) تراك، به‌ هه‌ر سێ شێوه‌زاری سۆرانی، كرمانجی ژوورو و هه‌ورامی گۆرانییه‌كانی تۆمار كردووه‌.

درێژه‌ی هه‌واڵ

رێكه‌وت به‌هار به‌بێ باران نمایش ده‌كاته‌وه‌ 2009/2/27

باران- تایبه‌ت :
دواى ئه‌وه‌ى ده‌رهێنه‌رى لاو رێكه‌وت سه‌لام فیلمێكى دیكۆمێنتارى به‌نێوی (به‌هار به‌بێ باران)ی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو رزگار سدیق به‌رهه‌مهێنا، بریاروایه‌ دووباره‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر نمایشى بكاته‌وه‌.

درێژه‌ی هه‌واڵ

دیوار نوێترین كاری گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ 2009/2/27

باران- ڕێكه‌وت سه‌لام :
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی كه‌ گروپی گه‌نج بۆ شانۆ به‌ ده‌ستی هێنا له‌ شانۆگه‌ری )ته‌نها یه‌ك شه‌و( بریار وایه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو شانۆگه‌ری دیوار له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش بكه‌ن.

درێژه‌ی هه‌واڵ

شاخه‌وان بۆ دواجار له‌گه‌ڵ كچه‌ ئه‌كته‌رێكی سووری 2009/2/26

باران - تایبه‌ت:
هونه‌رمه‌ند شاخه‌وان له‌لێدوانێكدا به‌(باران)ی راگه‌یاند كه‌ ئێستا خه‌ریكی كلیپكردنی دوایین به‌رهه‌می خۆیه‌تی به‌نێَوی (بۆ دواجار ) كه‌ كچه‌ ئه‌كته‌رێكی سووری به‌نێوی (سه‌مه‌ڕ) به‌شداری تێدا كردووه‌.

درێژه‌ی هه‌واڵ

پرشنگ توانا: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێ به‌شانازیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ کوردستان 2009/2/25

باران - هۆره‌كورد:
له‌دیمانه‌یه‌كدا خانمه‌ هونه‌رمه‌ند پرشنگ توانا باس له‌كارو پرۆژه‌ هونه‌رییه‌كانی خۆی و چۆنیه‌تی تێڕوانینه‌كانی بۆ هونه‌رو كێشه‌كانی هونه‌ر ده‌خاته‌روو پرشنگ توانای هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ره‌تای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی هۆره‌كورد و له‌وه‌ڵامی پریارێكدا
درێژه‌ی هه‌واڵ

نیان عه‌بدوڵڵا : من گۆرانی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری ناڵێم 2009/2/25

باران - شۆخان به‌رزنجی :
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نیان عەبدوڵڵا) لە دایکبووی شاری سلێمانیە، لەناوەراستی سالانی نەوەدەکان  دەستی کردووە بەکاری گۆرانی گوتن، نیان بەستایلێکی تایبەت بەخۆی و ئافرەتانە گۆرانیەکانی بەرهەم هێناوە، تا ئێستا خاوەنی چەندیین
درێژه‌ی هه‌واڵ

سلێمانییه‌كان سه‌مای لاس و خه‌زال پێشكه‌ش ده‌كه‌ن 2009/2/25

باران - زانا گه‌لاڵی :
تیپی نواندنی سلێمانی به‌ هاوکاری پارێزگاری سلێمانی  هه‌ڵده‌ستن به‌ دووباره‌ پێشکه‌شکردنه‌وه‌ی سه‌مای لاس و خه‌زان.

له‌ ڕۆژانی : 27 – 28 -/2/2009 تا1/3/2009
کات : 4:30 خوله‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت
شوێن : هۆڵى رۆشنبیرى سلیێمانى


درێژه‌ی هه‌واڵ

فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵپه‌ركێی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو 2009/2/25

باران - ژارۆ شوانی:
دووه‌م خولی فیستیڤاڵی هه‌ڵپه‌ركێی كوردستان، له‌ژێر ناوی "زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری هه‌ڵپه‌ركێ كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك" به‌ به‌شداری 10 گروپی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
درێژه‌ی هه‌واڵ

به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز ئالان عومه‌ر گۆرانی له‌ سوید ده‌ڵێت 2009/2/25

باران - دڵشاد چوچانی:
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئالان عومه‌ر ئێستا كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ وڵاتی سویده‌، به‌نیازه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ كۆنسێرتێك بۆ ره‌وه‌ندی كورد له‌و وڵاته‌ ساز بكات.
درێژه‌ی هه‌واڵ

یادی یه‌ك ساڵه‌ی بنكه‌ی مه‌قام به‌رِێوه‌چوو 2009/2/25

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
نایف شێخانی له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "دوێنێ ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی بنكه‌ی مه‌قام له‌شاری هه‌ولێر تێپه‌ری، له‌ ساڵی نوێدا ئامانجمان فروانكردنی به‌رنامه‌ و پرۆژه‌كانمانه‌".
درێژه‌ی هه‌واڵ

ئاڤان جه‌مال: پێویسته‌ هونه‌رمه‌ندانی بایه‌خ به‌ به‌رهه‌مه‌ ره‌سه‌نه‌كان بده‌ن 2009/2/25

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
ئاڤان جه‌مال له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "ئه‌و دوو كۆنسێرته‌ هاوبه‌شه‌م له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ ره‌ئوف كه‌ركوكی، به‌یه‌كێك له‌ كۆنسێرته‌ هه‌ره‌ باشه‌كانی ژیانی هونه‌رییم ده‌زانم، تیایدا چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده‌ ره‌سه‌نه‌كانمان پێشكه‌ش كرد".
درێژه‌ی هه‌واڵ

لۆرین به‌رزنجی شوو ده‌كات 2009/2/25

باران - سبه‌ی:
كچه‌ گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان "لۆرین به‌رزنجی" كه‌ ئێستا له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوید ده‌ژی، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری كورد هۆگر هیرۆری پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌دات و نیشانه‌ ده‌كرێت.


درێژه‌ی هه‌واڵ

ئه‌ربیلی (ئه‌ی كچه‌ كوردی ناوباخان) تۆمار ده‌كات 2009/2/25

باران - سبه‌ی‌:
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی شاری هه‌ولێر كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی 75ساڵه‌، له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: دواكاری هونه‌ریی‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ ناوی (ئه‌ی كچه‌ كوردی ناوباخان)ه‌ كه‌ مۆزیكژه‌ن


درێژه‌ی هه‌واڵ

كۆمپانیایه‌كی سینه‌مایی جیهان داوا له‌ ئافره‌تانی كورد ده‌كات ئه‌و هه‌له‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن 2009/2/24

باران – تایبه‌ت :
کۆمپانیای Hawian بۆ سینه‌مای جیهانی له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌ دانه‌یه‌كی ده‌ست (باران) كه‌وتووه‌، له‌لایه‌ن نوسه‌رێکی کورده‌وه‌ و به‌هاوکاری وێنه‌گرو مونتیژکاری کۆمپانیایه‌کی ئه‌وروپی، که‌ دواتر لایه‌نه‌کانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئاماده‌یی کراوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی کورته‌ فیلمێکی سینه‌مایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وتی ژیانی ژنان له‌ژێر سایه‌ی
درێژه‌ی هه‌واڵ

ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات شڤان په‌روه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیا 2009/2/23

باران - ئاوێنه‌ :
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای له‌ وه‌زیری رۆشنبیریی توركیا كردووه‌ قه‌ناغه‌ت به‌ شڤان په‌روه‌ر بكات، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیا.
درێژه‌ی هه‌واڵ

چۆپی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له‌چرا پێده‌به‌خشرێت 2009/2/23

باران - چرا :
یه‌کێک له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی لێنرا له‌لایه‌ن چراتیڤیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح بوو. ئه‌میش بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانی و وه‌ک گه‌نجێکی لێهاتوو له‌ بواری گۆرانی کوردی. چۆپی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌رزنرخاند و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی.


درێژه‌ی هه‌واڵ

عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی: دڤێت سترانبێژ یێ به‌رزه‌ بیت دا ل به‌ر جه‌ماوه‌رێ خۆ یێ شرین بیت 2009/2/23

باران - رووداونێت:
عه‌بدولقه‌هار عه‌بدولره‌حمان محه‌ممه‌د ژ عه‌شیره‌تا كۆچه‌رایه‌ و ل 3/6/1976ێ ل باژێرێ زاخۆ ژدایكبووه‌و، نۆكه‌ ژى ئاكنجیێ باژێرێ زاخۆیه‌ . د هه‌ڤپه‌یڤینه‌كێدا دگه‌ل (رووداونێت) هنده‌ك نهێنیێن خۆ ئاشكرا كرن:


درێژه‌ی هه‌واڵ

مانۆ نزاركێ دەكاتە فیلم 2009/2/23

باران - رووداونێت:
مانۆ خەلیل، سینەماكاری رۆژئاوای كوردستان، قەڵای نزاركێ كە بەعس كردبوویە زیندان، دەكاتە فیلمێكی دیكیۆمێنتاری و بە نیازە لەچەندین فیستیڤاڵی نێونەتەوەییدا بەشداریی پێ بكات.
درێژه‌ی هه‌واڵ

ماهیر بۆ یادی راپه‌ڕین گۆرانی ده‌ڵێ 2009/2/23

باران - لێزان نێت:
هونەرمەند ی گۆرانیبێژ  ماهیر لە سەر بانگهێشتێکی ڕەسمی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی کوردستان دەکات بۆ بەشدارییکردن لەو کەرنەڤاڵە گەورەیەی ئەمساڵ بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەکانی ئادار، لە هەولێری پایتەخت سازدەکرێت. ئەم کەرنەڤاڵە چەند ڕۆژێک
درێژه‌ی هه‌واڵ

هەڵدێر و دەشنێ پێكه‌وه‌ مەست دەبن 2009/2/23

باران - دیار نه‌قشبه‌ندی:
هەردوو هونەرمەند هەڵدێر و دەشنێ، گۆرانیەکى هاوبەشیان تۆمارکردووە بەناوى(مەست)کارى کلیپى لەوڵاتى لوبنان بۆ کراوە.
درێژه‌ی هه‌واڵ

په‌یوه‌ند جاف: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دوو ئه‌لبوم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ 2009/2/23

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
په‌یوه‌ند جاف له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "ئه‌لبومێكی دیكه‌ی گۆرانیم به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (6) گۆرانی، هه‌روه‌ها ئه‌لبومێكی تایبه‌ت به‌ "مه‌قام"م له‌ ژێر ده‌ستم دای و له‌ ئاینده‌یكی نزیكدا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه‌".
درێژه‌ی هه‌واڵ

مه‌ریوان سه‌فائه‌دین: لایه‌نی ماددی رێگره‌ له‌به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كانم 2009/2/23

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵلا:
مه‌ریوان سه‌فائه‌دین له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "به‌رده‌وام هه‌گبه‌ی من به‌رهه‌می گۆرانیی زۆرباشی تێدایه‌، به‌ڵام نه‌بوونی لایه‌نی ماددی رێگر بووه‌ له‌به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانیان".


درێژه‌ی هه‌واڵ

فیلمی خه‌می چاو به‌رهه‌م هات 2009/2/23

باران - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د:
فیلمی "خه‌می چاو" كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا و به‌م زووانه‌ پێشكه‌ش به‌بینه‌رانی ده‌كرێت.
فیلمی "خه‌می چاو" كه‌ 80 خوله‌ك ده‌بێت به‌رهه‌می بزافی رۆشنبیری سلێمانییه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ كاری بۆ ده‌كرێت و بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ له‌كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان نمایش بكرێت.
درێژه‌ی هه‌واڵ

باكووری: پێم ناخۆشه‌ هونه‌رمه‌ندانی ئێستا گۆرانی هونه‌رمه‌نده‌ ره‌سه‌نه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌ 2009/2/23

باران - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا:
باكووری له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "زۆرم پێ ناخۆشه‌ و به‌كارێكی باشی نازانم، هونه‌رمه‌ندانی ئێستای گۆرانیبێژ كاتێك گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌نده‌ ره‌سه‌نه‌كان به‌ده‌نگی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن".

درێژه‌ی هه‌واڵ

له‌‌ 8ی‌ مارس كۆمه‌ڵه‌ی‌ كوردی فینلاند‌ ئاهه‌نگێك ساز ده‌كه‌ن 2009/2/23

باران - تایبه‌ت :
به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ 8ه‌ی‌ مارسه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كوردی‌ له‌ شاری‌ توركوی‌ فینلاند شه‌وه‌ ئاهه‌نگێك سازده‌كات.

درێژه‌ی هه‌واڵ

عەزیز وەیسی: بۆ خۆدەرخستن رەخنەم لێ دەگرن 2009/2/20

باران - هێمن قەسرەیی:
لە هەر شوێن و بۆنەیەك دەربكەوێت ئەو بە جووڵە و پێكەنینی بەردەوامی سەرنجی بینەر بۆ خۆی رادەكێشێت، بە دەگمەن گۆرانی هەیە جووڵە و سەما تایبەتییەكەی تێدا ئەنجام نەدات، هەر بۆیەش سەرەڕای ئەوەی خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لە هەمان كاتیشدا زۆر كەس هەن رەخنە لە دەركەوتن و هۆنراوەی گۆرانییەكانی و ئەو گۆرانییە فۆلكلۆریانەی
درێژه‌ی هه‌واڵ

ناسر رەزازی: لەبەدبەختی خۆمە گۆرانی هەڵپەڕكێیان لێم دەوێت 2009/2/20

باران - گۆڵان :
لەمیانەی لێدوانێكیدا ناسری رەزازی هونەرمەند تیشكی خستە سەر دوایین ئەلبومی گۆرانی خۆی، هەروەها بازاڕی هونەری گۆرانی لەكوردستان، سەرەتا دەربارەی ناوەرۆكی ئەلبومی گۆرانییەكەی گوتی "ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی كاری ئامادەسازی ئەلبومێكی گۆرانییم، كە خۆی گرتبوو لە (10) تراكی گۆرانی، بەڵام دوای ئەوەی هاتمە


درێژه‌ی هه‌واڵ

ئه‌رده‌ڵان به‌کر: هونه‌ری کوردی وه‌ک زنجیره‌ درامای فه‌نته‌ڵۆسی لێ هاتووه! 2009/2/20

باران - شۆخان به‌رزنجی :
بۆ زیاتر ئاشنا بونمان به‌ ڕه‌وته‌ هونه‌رییه‌ی ئێستا و، ئاستی هونه‌ری  گۆرانی وتن و له‌ هه‌مان کاتیشدا ئه‌رکی هونه‌ر وه‌ک په‌یامێکی زیندوی هه‌ر گه‌لێک هه‌ر کۆمه‌ڵێک  که‌ ده‌رگای تێگه‌شتن به‌ ڕوی گه‌لانی جیهاندا واڵا ده‌کات وه‌ک زمانێکی هاوبه‌شی تێگه‌یشتن و ئاشنا بونی ده‌ورو به‌ر له‌ کلتور و هه‌ڵسو که‌وت و  هتد...ڕۆڵێکی گرنگ و به‌ر چاو


درێژه‌ی هه‌واڵ

نزار سەلامی خۆی بە ئەكتەری شانۆ دانانێت 2009/2/20

باران- گوڵان :
نزار سەلامی ئەكتەرێكی لاوە سەرەتا لە زنجیرە درامای مەمی ئالانەوە ناسرا و هەر ئەویش بووە هۆی دەركەوتن و ناسینی لای جەماوەر دواتریش هەر لە رێ ئەو زنجیرەوە كە لە سەتەلایتی كوردستانەوە پێشكەش كرا بووە هۆی ئەوەی كە بەشداری لە چەند كارێكی دیكەدا بكات لەوانە فیلمی (ژانی گەل) لە دەرفەتێكدا چەند پرسیارێكمان ئاراستە كرد ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.
درێژه‌ی هه‌واڵ

كەژاڵ ئادەمی: لەژێر ناوی نوێكارییدا روومان كردووەتە مۆسیقای نەتەوەكانی دیكە 2009/2/20

باران- ستیڤان شەمزینانی:
كچه‌ هونه‌رمه‌ندی كوردی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نوێترین ئه‌لبوومی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌م دیداره‌دا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار ده‌داته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ بارودۆخی ئێستای هونه‌رو مۆسیقای كوردییه‌:
درێژه‌ی هه‌واڵ

ده‌وه‌ن نه‌وزاد له‌ فیلمی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ بابه‌نوئێل گریا 2009/2/20

باران - كاوان ئه‌حمه‌د:
دوای‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ چه‌ندین فیلم‌و درامای‌ كوردیدا كچه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ لاو ده‌وه‌ن نه‌وزاد به‌شداری‌ فیلمێكی‌ سینه‌مایی‌ كوردی‌ كرد به‌ ناوی‌ (ئه‌و كاته‌ی‌ بابه‌نوئێل گریا) كه‌ له‌ ده‌رهێنانی‌ ره‌حیمی‌ زه‌بیحییه‌.

درێژه‌ی هه‌واڵ

عەزیز وەیسى و رۆژ كه‌ریم له‌نه‌ورۆز كۆنسێرت ساز ده‌كه‌ن 2009/2/20

باران - تایبه‌ت:
بڕیاره‌ له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ندی كورد  عه‌زیز وه‌یسی و رۆژ كه‌ریم له‌ریستۆرانتێكی شاری سویسرا كۆنسێرت ساز بكه‌ن.


درێژه‌ی هه‌واڵ

شه‌هرام موكری فیلمه‌ 100 چركه‌كانی ئێرانی هه‌ڵبژارد 2009/2/20

باران- مه‌نسوور جیهانی:
سینه‌ماكاری لاوی كورد شه‌هرام موكری وه‌كوو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن، فیلمه‌ 100 چركه‌كانی ئێرانی بۆ به‌شداری له‌ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی 100 چركه‌، هه‌ڵبژارد.

درێژه‌ی هه‌واڵ

شه‌هرامی نازری: ده‌نگى شڤان په‌روه‌رم زۆر پێخۆشه‌ 2009/2/19

باران - رووداو:
شه‌هرام نازری  دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى شوالیا(سوارچاك)، كه‌ به‌رزترین خه‌ڵاتى مۆسیقاى فه‌ره‌نسایه‌، كوڵی دڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌رپرسانى كورد و دامه‌زراوه‌ رۆشنبیرییه‌كانى كوردستان هه‌ڵڕشت و گله‌یی ئه‌وه‌ى كرد، كه‌ تا ئێستا به‌
درێژه‌ی هه‌واڵ

دیاری كۆن ونوێ دەڵێ 2009/2/19

باران - رووداونێت:
هونەرمەند دیاری قەرەداخی لەلێدوانێكدا بە (رووداو)ی راگەیاند بەهاوكاری گرووپی موزیكی سەهەند كە لە16 موزیكژەن پێكدێت، لەرۆژانی 23-24/2/2009 كۆنسێرتێك لەهۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی ساز دەكات و14 گۆرانی نوێ و كۆنی خۆی دەڵێت.
درێژه‌ی هه‌واڵ

نارین فه‌قێ ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ی ناو ده‌نێت (هێڤی) 2009/2/19

باران - سبه‌ی:
گۆرانیبێژ نارین فه‌قێ ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ی ناو ده‌نێت (هێڤی) و به‌ نیازه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ ڕێی كۆمپانیای كۆڕه‌ك میوزیك بڵاوی بكاته‌وه‌.
درێژه‌ی هه‌واڵ

گرووپی كامكاران له‌ كه‌نه‌دا بیژه‌ن كامكار له‌ ئامێزده‌گرن 2009/2/19

باران- مه‌نسوور جیهانی:
ئه‌مشه‌و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بیژه‌ن كامكار به‌ ده‌نگی خۆی و ژه‌نینی ئامێری ده‌ف و روباب، له‌ كۆنسێرتی شاری تۆرێنتۆ له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا، هاوڕێیه‌تی گروپی موزیكی كامكاران ده‌كات.

درێژه‌ی هه‌واڵ

هاوڕێیانی باران
» چرا موزیک
» رووداونێت
» لێزان نێت
» ئاوێنه‌كان
» چراكان
» كورد ئۆنلاین
» كوردلينكس
» سبه‌ی
» داستان
» گه‌نجی كورد
» گۆرانی فارسی
» گۆرانی توركی
» گۆرانی بیانی
»

هه‌واڵی هونه‌ری جیهان



ڤیدیۆكانی باران
RSS 2.0

My Zimbio
Top Stories

کوردستان تی وی کوردسات که‌ناڵی گه‌لی کوردستان ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی زاگرۆس تیشک kurdch ڕۆژ tv metv MMC که‌ناڵی نه‌ورۆز تی‌ڤی پژاک ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی کورد 1، سه‌ر به ئه‌نستیتۆی کوردی پاریس فین تی وی نه‌ورۆز tv rojhelat ئاسۆ سات، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشی کوردستان


Designed By himmati

هه‌موو مافی ئه‌و سایته‌ بۆ باران پارێزراوه‌
Click here to make Webloger your default homepage!